زانکۆی ئه‌مریکی عێراق، سلێمانی زانکۆیه‌کی ئه‌هلیی قازانج نه‌ویسته که خوێندنێکی فراوانی هونه‌ره لیبراڵیه‌کان له‌سه‌ر شێوازی ئه‌مریکی پێشکه‌ش ده‌کات بۆ هه‌موو خوێندکاره شایسته‌کان بێ گوێدانه ئینتیما و بنه‌چه‌یان.
زانکۆی ئه‌مریکی عێراق، سلێمانی که ده‌که‌وێته سلێمانیه‌وه و له ساڵی 2006 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارانه‌که‌یه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و له تشرینی یه‌که‌می 2007 دا ده‌رگاکانی واڵا کرد. زانکۆی ئه‌مریکی عێراق، سلێمانی چوار بواری پسپۆڕی زانکۆیی و یه‌ک پرۆگرامی ماسته‌ری به‌ڕێوه‌بردنی کار و کۆرسه ئیبگلیزیه‌کان و پیشه‌ییه‌کان له ڕێی په‌یمانگای گه‌شه‌پێدانی پیشه‌ییه‌وه پێشکه‌ش ده‌کات. هه‌روه‌ها زانکۆکه پرۆگرامێکی زمانی ئینگلیزی به‌رده‌وامی هه‌یه بۆ خوێندکاره وه‌رگیراوه‌کان که پێویستیان به ڕاهێنانی زیاتر هه‌یه له ئینگلیزی دا پێش ده‌ستپێکردنی کۆرسه ئه‌کادیمیه‌کان.
زانکۆی ئه‌مریکی عێراق، سلێمانی وه‌ک زانکۆیه‌کی هونه‌ره لیبراڵیه‌کان ته‌ماشا کرا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، هه‌موو خوێندکاره‌کانی زانکۆ پێویسته پرۆگرامێکی بنچینه‌یی ته‌واو بکه‌ن که بواری هه‌مه‌جۆر ده‌گرێته‌وه له زانسته مرۆڤایتیه‌کان و زانسته‌کان پێش تیشک خستنه سه‌ر بواره تایبه‌تیه‌که‌ی که هه‌ڵیده‌بژێرن. له گشت ئاسته‌کانی خوێندندا، فێربوون له‌ڕێی پۆله بچووک و ئاوێته‌ییه‌کانه‌وه په‌ره‌ی پێده‌درێت، درکاندنی راستی، کردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ له‌نێوان خوێندکاران و ده‌سته‌ی مامۆستایان‌دا. له‌به‌رئه‌وه‌ی که هه‌موو وانه‌کان به ئینگلیزی ده‌ووترێنه‌وه، خوێندکاره‌کان زۆر به زوویی زمانیان پاراو ده‌بێت تیایدا و ده‌رگا واڵا ده‌کات له‌به‌رده‌م ده‌رفه‌تی بێشوماری پیشه‌یی و ئه‌کادیمی له ناو عێراق و ده‌روه‌ی عێراقیشدا.
له سه‌ره‌تای پێشوازیکردنی یه‌که‌م پۆلی 45 خوێندکاری له پاییزی 2007 دا، زانکۆی ئه‌مریکی عێراق، سلێمانی گه‌شه‌ی کردووه بۆ 550 خوێندکاری زانکۆیی که له سه‌رتاسه‌ری عێراقه‌وه دێن. سه‌ره‌ڕای کاری کۆرسی ئه‌کادیمی وورد، خوێندکاران ده‌توانن فێر بن و ڕای خۆیان ده‌رببڕن له‌ڕێی چالاکیه هه‌مه‌جۆره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پۆل به تیمه وه‌رزشیه‌کانه‌وه و یانه‌ی دراما و پێشبڕکێ و ڕۆژنامه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی خوێندکاران وه چه‌نده‌ها ڕێکخراوه‌ی تر.
له مانگی حوزه‌یرانی 2010 دا، زانکۆی ئه‌مریکی عێراق، سلێمانی مۆڵه‌تێکی بێمه‌رجی پێنج ساڵی له لایه‌ن ئه‌کادیمیای ئه‌مریکیه‌وه بۆ خوێندنی لیبراڵ به‌ده‌ستهێنا، وه ناسینی زانکۆکه بۆ پێوه‌ره به‌رزه‌کانی له خوێندنی هونه‌ره لیبراڵیه‌کان. زانکۆی ئه‌مریکی عێراق، سلێمانی تاکه زانکۆیه له عێراقدا ئه‌م مۆڵه‌ته‌ی له ئه‌مریکا به‌ده‌ست هێنابێت.
